بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فەرمی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وەفا ، عەباس شەوی یەکشەمە نۆی گەلاوێژ لە شوێنی دانیشتنەکەی لە پاریس پێتەختی فەڕانسا لە گەڵ ڕەجەوی دیداری کرد .
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ڕووداوەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەت فەلەستین بۆ وێنە لە با سەکانی جێی سەرەجی ئەو دیدارە بووە . سەرکردەی مونافقین هەروەها ڕاپۆڕتێکی لە دانیشتنی ساڵانەی مونافقین ڕادەستی عەباس کردووە .
کۆبوونەوەی بەجێ ماوەکانی تاقمۆکەی مونافقین مانگی ڕابردوو پووشپەڕ بە ئامادە بوونی بڕێک لە کاربەدەستانی پێشووی سیاسەتی دەرەوەیی وڵاتانێک وەکوو ئەمریکا فەڕانسا و عەرەبستان لە پاریس بەڕێوە چوو . تورکی فەیسەل سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگری عەرەبستان بە وتاردانی لەو کۆبوونەوە بێ ڕێزی بە ئێران و بەرپرسانی نیزام کرد .
عەرەبستانی سەعوودی لە ماوەیەک پێش لە لایەنگری لە تاقموکەی مونافقین ڕوڵێکی ژڕ ڕەنگی بووە .
حسێن شیخولئیسلام ڕاوێژکاری وەزیری دەەرەئوەی ئێران لە کاردانەوە بە دیداری سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و سەرکردەی مونافقین وتی : مەحمود عەباس بە سەرەنج بە ڕێکار و مێژینەیەک کە لە خۆی نیشانی داوە بە باشی سەلماندوویەتی کە دەسنیشانکەری ئەمریکایە بە جورێک کە بەڵگەکانی هاوکاری ناوبراو لە گەڵ ئەمریکا لە هێڵانەی سیخووڕی بەرلە ئینقلاب دۆزراوەتەوە و دیاری کراوە کە ناوبراو فەرمانبەری سی ئای ئەیە .
شێخوائیسلام وتی ئەوەی کە ڕەوتێکی فەلەستینی سازشکار لە گەڵ زایونیەکان کە بە گوشاری ئەمریکیەکان تەسلیمی ئیسرائیل بووە ئەمڕۆکە لە هەمبەر هێڵی خۆڕاگری ڕادەوەستێ و لە گەڵ ئەندامانی تێرۆریستی دیدار دەکات دوور لە چاوەڕوانی نیە ...
کۆتایی کورتە نامە310